Announcement
زانكۆی دالیان لە ولآتی چین كۆمەڵێك سكۆڵەرشیپ بۆ خوێندنی ماستەرو دكتۆرا لە چەند بوارێكی جیاوازدا رادەگەیەنێت. بەپێی نوسراوێك كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە
نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كراوە، هەر كەسێك خوازیارە پێشەكشی ئەو سكۆڵەرشیپانە بكات ئەوا پێویستە تا رۆژی 1/3/2020 دۆكیومێنتەكانی پێشكەشی زانكۆی ناوبراو بكات.
لەبارەی ناوەرۆكی ئەم سكۆڵەرشیپانەوە، شیروان حامد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رایگەیاند: كرێی خوێندنی بۆ ماستەرو دكتۆرا، شوێنی مانەوە و مانگانەیەكشیش بە بڕی نزیكەی 435 دۆلار بۆ خوێندكاری ماستەرو 500 دۆلار بە خوێندكاری دكتۆرا دەدرێت. لەبارەی مەرجەكانیشەوە رایگەیاند: ئەو كەسەی پێشكەشی خوێندنی ماستەر دەكات پێویستە تەمەنی 35 ساڵ و هی دكتۆراش 40 ساڵ زیاتر نەبێت. وتیشی: خوێندن لە زانكۆی دالیان بە هەردوو زمانی چینی و ئینگلیزییە و پسپۆڕیەكانیش زیاتر زانستیین. سەبارەت بە مەرجەكانی تر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆ ئاماژەی بەوەدا پێویستە لەسەر فێرخواز فۆرمی پێشكەشكردن، بڕوانامەی بە نمرە، دوو نوسراوی پشتگیریی، پشتگیریی سوپەرفایزەرێكی زانكۆی دالیان و پلانێكی توێژینەوەش ئامادە بكات لەو بوارەی فێرخواز دەیەوێت تێیدا بخوێنێت.
:بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەشەکان و فۆرمی پێشکەشکردن کلیک لەم بەشانەی خوارەوە بکە
خوێندنی دبلۆمی باڵای پیشەیی - May 12, 2019 6:44:43 AM